کۆمپانیای خۆل لەساڵی ٢٠٠١ لە هەرێمی کوردستان (باکووری عێراق) دامەزراوە، بەهۆی نەبوونی یان کەمی کارگەکانی بەرهەمهێنانی خۆماڵی و خواستی بەرهەمی خۆماڵی، کۆمپانیای خۆڵ هەنگاوی خێرای ناوە تاکو بتوانێت داواکاری بازاڕ پڕ بکاتەوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی کەرپوچی ستانداردی عێراقی (٢٤٠*١١٥*٧٥) مم لە ساڵی ٢٠٠٤ کردووە
کارگەی خۆڵ، یەکێک لە باشترین جۆرەکانی کەرپوچ فەراهەم دەکات لە بازاڕەکانی عێراق و ساڵانە نزیکەی ٣٠،٠٠٠،٠٠٠ (سی ملیۆن) کەرپوچ بەرهەم دەهێنێت تاکو داخوازی بەشێکی کاری بیناسازی پڕ بکاتەوە

لەم دواییانە کۆمپانیای خۆڵ بەشێکی ئامێر و دەزگاکانی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ کردەوە بە تازەترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە لەبازاڕەکاندا بەردەستە، بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتی کڕیارەکانمان بکەین و هەروەها بە کوالێتی و ڕێژەیەکی بەرچاوەوە کەرپوچ فەراهەم بکەین
کۆمپانیای خۆڵ، لەم نزیکانە توانی زیاتر لە کڕیارەکانی نزیک بێتەوە، بەکردنەوەی لقی تازە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاس. لە شارەکانی بەغداد و ئەنبار ئەمە لەکاتێکدا کە شارەکانی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە خودی کارگەکە لەشاری هەولێر ڕاستەوخۆ
کەرپوچی خۆڵ لەزۆربەی شارەکانی عێراق بەردەستە بۆ کڕیاران و بیناسازان لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، کەرکوک، سەلاحەددین، بەغداد، ئەنبار، نەجەف، کەربەلا، حللە و بەسرە